پێنجشەممە, 2 أغس 2018 – 13:12 ڕۆژنیوز – هەڵەبجە
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بینای مەڵبەندی یەکی کۆمەڵی ئیسلامی، کاندیدانی کۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی و حزبی سۆسیالیست کۆبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیشدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو.
لەکۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، تۆفیق مستەفا، سەرۆکی پێشنیارکراو بۆ فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەکەمان بە ئاگاداری سەرجەم کاندیدانی لایەنە سیاسییەکان بە پارتی دیموکراتی کوردستانیشەوە ئەنجامداوە بەڵام هەندێک لە کاندیدان بە چەند هۆکارێک ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون.
https://youtu.be/RCR6Vq1vl7I?
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لەوەکردووەتەوە، کە دەبێت حکومەتی هەرێم کار بە بڕیاری ژمارە ١ی بەرواری ٥/٢/٢٠١٥ ی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بکات، کە تایبەتە بە پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە کە لە ٢٥ ئەندام پێکدێن.
وتیشی: ئێمە وەک لایەنە سیاسییەکان ڕێککەوتوین لەسەر دیارییکردنی کاندیدەکان و ناوەکانیشمان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە، بەڵام بەبێ هیچ بیانوویەک بڕیار لەسەر دەستبەکاربوونمان نادرێت، بۆیە لە ئەگەر بڕیار نەدان بۆ دەستبەکاربوونمان، وەک دواین چارەسەر و بۆ کۆتایی هێنان بەو دۆسیەیە داوادەکەین لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجەش بکرێت.
له ڕۆژى ١٣ى ئازارى ٢٠١٤ سهرۆکى حکومهتى ههرێم بڕیارى بهپارێزگابونى ههڵهبجهى دهکرد و له ١٦ى ئازارى ههمان ساڵیشدا مهسعود بارزانى، سەرۆکی ئەوکاتەی هەرێمی کوردستان مهرسومى به پارێزگابوونى بۆ ههڵهبجه دهکرد و پاشان له ٥/٢/٢٠١٥ پهرلهمانى ههرێمى کوردستان لهکۆبونهوهیهکى نائاساییدا لهههڵهبجه بریارى بهپارێزگابوونى پهسهند کرد، له ڕۆژى ١١/٦/٢٠١٥ عەبدوڵا نەورۆڵی، وەک یەکەم پارێزگاری هەڵەبجە دەستبەکاربوو، ماوەی دوو ساڵیشە لەلایەن عەلی عوسمان-ەوە بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێت.
بەهۆی ناڕازاییبوونی پارتی لەو کورسییانەی لە هەڵەبجە بەدەستی هێنابوو، کە داوای پۆستی زیاتری دەکرد و لایەنە سیاسییەکانی دیکەش ئامادەنەبوون کورسییەکانی خۆیان بدەن بە بە پارتی، نزیکەی ٤٠ کۆبوونەوەی بێ ئەنجام لەنێوان ئەو لایەنانەدا ئەنجامدرا، تا دواجار بزوتنەوەی ئیسلامیی یەکێک لە کورسییەکانی خۆی دا بە پارتی و ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی ئەنجومەنەکە.
ش.ف