له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان، قائیمقامییه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێك ده‌رمانی نایاسایدا گرتووە و نوێنه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی_ش داوا له هاوڵاتیان ده‌كات ئه‌و جۆره ده‌رمانانه به‌كارنه‌هێنن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامییەتی سلێمانی کە بۆ ڕۆژنیوز نێردراوە، “د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی پزیشكی ده‌رمانساز و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ڕایگه‌یاندووە، له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك ده‌رمانی زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشدا گرتووه كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاوه‌رده‌ی شاری سلێمانی كراوە”.
د.پەرست دەڵێت:”به‌كارهێنانی ده‌رمان پێویسته له‌لایه‌ن پزیشكی تایبه‌تمه‌نده‌وه دیاری بكرێت و له ده‌رمانخانه فه‌رمییه‌كان بكڕدرێت، هه‌روه‌ها پزیشكی ده‌رمانساز شێوازه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشه‌كان ڕوونبكاته‌وه، پاشان به‌كاربهێنرێت”.
ڕوونیكردووەتەوە:”ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له‌ڕێگه‌ی په‌یجه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت نایاساییه، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نازانرێت پێكهاته‌كه‌ی چییه، ئه‌و ده‌رمانانه به‌سه‌رچوون و شێوازی به‌كارهێنانه‌كه‌شی هه‌ڵه‌یه، هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته ده‌ستی كڕیاره‌كان، كه‌ئه‌مه‌ش زیان به‌ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌یه‌نیت”.
ئەم پزیشکە دەشڵێت:”لیژنه‌كان به وردی به‌دواداچوونیان كردووه و ده‌ركه‌وتووه كۆگای عه‌مباركردنی ئه‌و جۆره ده‌رمانانه له شاری سلێمانی بونی نییە، به‌ڵكو له‌شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم و عێراقه‌وه به‌شێوه‌ی قاچاخ و به‌ڕێژه‌ی كه‌م هاورده ده‌كرێت به هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌فرۆشرێت”.
د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات:”بۆ زیادكردن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، جوانكاریی و به‌هێزی جه‌سته یان هه‌رجۆره نه‌خۆشییه‌كی دیكه له‌و جۆره ده‌رمانانه به‌كارمه‌هێنن، چونكه زیان به‌ته‌ندروستی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن،”.
به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و ده‌رمانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه له‌ناوده‌برێت.
س.ح