شەممە, 28 مار 2020 – 21:06 ڕۆژنیوز- کەرکوک
ئەمڕۆ شانەی قەیرانەکانی کەرکوک و ئیدارەی پارێزگا و بەڕێوبەری فەرمانگەکانی شارەکە لە بینای پارێزگای کەرکوک دەربارەی دواین پێشهاتەکانی شارەکە کۆبونەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنیوز لە دلێر شوانی، ئەندامی شانەی قەیرانەکانی کەرکوک وەریگرتووە، لە کۆبوونەوەکدا بڕیار دراوە، کە هاوشێوەی شارەکانی تری عێراق قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوام تا ١١ی نیسان، هەروەها، بڕیار دراوە بەنزینخانەکان بەڕووی کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان و کارمەندانی تەندروستیی و نەوت کراوە بێت.
وتیشی:”هەر له کۆبونەوەکەدا تاوتوێی نرخی شتومەک کراوە هەر کەس و لایەنێک بیەوت پێداویستی ڕۆژانەی هاوڵاتیات گران بکات بە پێی یاسا سزا دەدرێت”.
دلێر شوانی، باسی لەوەش کرد، کە لە کۆبوونەوەکە پێشنیار کراوە کرێی مانگانەی خانوو و دووکان بۆ ئەم مانگە کەمبکرێتەوە بۆ لە سەدا پەنجا، بەشێویەک خاوەن موڵک نیوەی کرێی مانگانەکەی وەربگرێت، بۆ ئەمە داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە، کە بڕیارێک دەربکات بۆ ئەوەی باری سەر شانی کرێنشینان کەمبکرێتەوە”.
ئەو ئەندامەی شانەی قەیرانەکان ڕوونیشکردوە:”هەروەها بۆ نرخی مۆلیدە بۆ ئەم مانگە بڕی ۳ هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێک دیاری کراوە”.
ش.ف