سەفین دزەیی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم، کە لە کۆبوونەوەکانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک و نێچیرڤان بارزانیی لە ئەنقەرە ئامادەیی هەبوو، باس لە بەشێكی ناوەڕۆکی دانیشتنەکانیان دەکات، تێیدا بەشێوەیەک لە شێوەیەکان ڕەوایەتی بۆ هێرشی نوێی دەوڵەتی تورک دەدات بۆ سەر شەنگال، هەروەها هەرچەند دەڵێت دژی شەڕن، بەڵام دەشڵێت: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نه سیاسییه‌كان به دیراسه‌یه‌كی ورد بڕیاری له‌سه‌ر شەڕ دەدەن دژی پەکەکە، بێگومان ئێمه لایه‌نگری توندوتیژی و شه‌ڕ و پێكدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی نین، له ڕابردوو ئه‌وە ئه‌زموون كراوه، به‌ڵام له هه‌مانكاتیش ناكرێت خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربێت له‌لایه‌ن هێزێك دژی تورکیا یان ئێران.

بە وتەی دزەیی کە بۆ دەنگی ئەمریکا قسەیکردووە، باسیان لە کۆرۆنا و هەندێک بابەتی دیکە لەوانە ئابوری و فراوانکردنی بازرگانیی نێوان کردەوە، بەڵام نەشی شاردووەتەوە کە باسێکی سەرەکییان داگیرکارییەکانی تورکیا بووە.
دزەیی دەڵێت:”ته‌وه‌ره‌كان ڕوون و ئاشكرابوون به‌ڵام بێگومان توركیا له ئان و ساتێك‌دا بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌مڕۆ یاخود ئه‌و فشاره‌ی كه له‌سه‌ریه‌تی مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه‌یه، كردیانه مانشێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر باسكرا هه‌موویان به بۆچوونی من یه‌ك له‌یه‌ك گرنگترن، سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ره‌كان كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و خودی سه‌رۆك كۆمار باسكرا، یه‌كه‌م بابه‌تی سه‌ره‌كی كه‌باسكرا بابه‌تی كۆرۆنا بووه، بابه‌تیتر ناوچه سنورییه‌كان و هه‌بوونی په‌كه‌كه و ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌ی ئه‌و دواییه بووه.
دزەیی دەشڵێت باسیان لە شەنگال کردووە، بەو بیانووەی گوایە هێزی سەر بە “پەکەکە لەوێن”، هه‌روه‌ها باسیان لە په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و سه‌ردانی ماكرۆن کردووە و هەر لەو کۆبوونەوانەدا لایه‌نی ئابوری و فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و فراوانكردنی سنوری ئیبراهیم خه‌لیل و خابور قسەیان لەسەر کراوە.
لە کاتێکدا هەزاران گوندی باشوری کوردستان بەهۆی پشتگوێخستنەوە چۆڵکران و کشتوکاڵی هەرێم بەتەواویی لە هەرەسهێناندایە، دزەیی بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە پەکەکە هۆکاربووە بۆ چۆڵبوونی هەندێک گوند.
چەندین جار دەوڵەتی تورک شەنگال ی بۆردوومان کردووە و کۆمەڵکوژی ئەنجام داوە، دوو ساڵە لە شەنگال کشاوەتەوە، پەدەکە و بەرپرسانی هەرێم دژی ئەو بۆردوومانانە هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە، بەڵام جارێکی‌تر دزەیی بەبیانووی هێزی “سەربە پەکەکە”، دەیەوێت ڕەوایەتی بە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ شەنگال بدات و دەڵێت:”لە ناوچه‌ی شه‌نگال كه له‌ناوچه‌ی سنووری توركیا یه‌كجار دووره، به‌ڵام هه‌بوونی هه‌ندێك هێزی سه‌ر به‌په‌كه‌كه وایكردووه كه ئه‌وێش ببێته ئامانج، بۆیه په‌كه‌كه ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌خۆیدا بكاته‌وه.”
هەرچەندە دزەیی دەڵێت، هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوون و ئاشكرایه به‌رامبه‌ر به په‌كه‌كه، به‌ڵام ئه‌وه به‌مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌و گرفته به توندی و تیژی یاخود به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه چاره‌سه‌ربێت، لەهەمانکاتدا بەشێوازێکی گوماناوی وەڵامی پرسیاری ئایا ڕووبه‌ڕووی په‌كه‌كه ده‌بنه‌وه وه‌ك دەسەڵاتی هه‌رێمی كوردستان؟، دەداتەوە.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا سه‌فین دزه‌یی دەڵێت:”ئه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نه سیاسییه‌كان به دیراسه‌یه‌كی ورد بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، بێگومان ئێمه لایه‌نگری توندوتیژی و شه‌ڕ و پێكدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی نین، له ڕابردوو ئه‌وە ئه‌زموون كراوه، به‌ڵام له هه‌مانكاتیش ناكرێت خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربێت له‌لایه‌ن هێزێك دژی دراوسێیه‌ك!، نه عورف و نه سیاسه‌ت و نه دیبلۆماسیه‌ت و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ڕێگه نادات! جابه‌رامبه‌ر توركیا بێت یان به‌رامبه‌ر ئێران بێت”.
بەڵام لەو وەڵامەدا دزەیی ئاماژەی بەوە نەکردووە، کە کام عورف و سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌ت و ڕێسای نێوده‌وڵه‌تیی ڕەوایەتی بە دەوڵەتی تورکداوە بە فڕۆکەکانی سەدان کۆمەڵکوژی لە خاکی عێراق و باشوری کوردستاندا ئەنجام بدات!.
لە وەڵامی ئەوەی ئەوان بەنیاز نین وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ببنه نێوانگیری توركیا و په‌كه‌كه؟، له‌وه‌ڵامدا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم دەڵێت:”له‌ڕابردوو هه‌وڵ له‌ئارادابوو، پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستیپێكرد به‌ڕاده‌یه‌كی باشیش سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌داخه‌وه دواتر هه‌ندێك ئاسته‌نگ هاته پێش، له سه‌ره‌نجامدا ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بووه كه هه‌میشه پێویسته به دیالۆگ و به ڕێگای ئاشتیانه گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ببێت، به‌ڵام كه‌شوهه‌وای ئێستا له‌وانه‌یه گونجاو نه‌بێت بۆ پرۆسه‌یه‌كی له‌وجۆره!، به‌ڵام له‌داهاتوو چی ده‌بێت هیوادارین كه كه‌شوهه‌وایه‌كی وه‌ها بێته كایه‌وه كه دوور له گرژی و توندوتیژی و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت.”
س.ح