
دهۆك، لە ڕووداوێكدا هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا
لەسەر ڕێگەی دهۆك-هەولێر و بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا.
كەمێك پێش ئێستا پۆلیسی دهۆك هەواڵی ڕووداوێكی هاتوچۆی لەسەر ڕێگەی دهۆك-هەولێر، لە نزیك شارەدێی ڕوڤیا بڵاوكردەوە.
بە وتەی پۆلیسی دهۆك، لە ڕووداوەكەدا هاوڵاتییەك بە ناوی حسێن عەبدولڕەحمان گیانی لەدەستداوە.
بەڵام پۆلیسی دهۆك هۆكار و چۆنێتی ڕووداوەكەی باس نەكردوە.
ك.ك