چوؤرشەممە, 6 يون 2018 – 09:05 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئێوارەی دوێنێ دوو گەنج، بەناوەکانی (بازید محەمەد و سەفین حاجی عەبدی) کە بە مەبەستی ڕاوە ماسیی چووبوونە سەر ڕووباری سحێلا لە شارۆچکەی زاخۆ-ی سەر بە پارێزگای دهۆک، کەوتنە ناو ڕووبارەکەوەو خنکان.
هەردوو گەنجەکە دانیشتووی شارۆچکەی سێمێل-ی سەر بە پارێزگای دهۆک بوون.
بەپێی ئامارێک، کە ڕۆژنیوز لە بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی دهۆک-ەوە وەریگرتووە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ ەوە تاکو ئێستا، ١٣ کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک لە ڕووبار و ئاودا خنکاون، لەو ژمارەیەش دوانیان ژن بوون.
ش.ف