پێنجشەممە, 2 أبر 2020 – 16:38 ڕۆژنیوز – دهۆک
موقەدم ئازاد تاها، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: بەهۆی سەرپێچیی شۆفێران لەڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ لەسنووری پارێزگای دهۆک زیاتر لە ٤ هەزار ئۆتۆمبێل غەرامە کراون ۳۱٠ ئۆتۆمبێل دەستبەسەرکراوە.
وتیشی: بەپێ ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ هەر شوفێرێک سەرپێجی بکات یەکەم جار ۱٠٠هەزار غەرامە دەکرێت، ئەگەر دووبارەی کردەوە ۳٠٠هەزار غەرامە دەکرێت ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت.
د.ع