دهۆک، بارەگایەکی میت لە کانی ماسی کرایە ئامانج

خاڵی تایبەتی دەزگای سیخوڕی دەوڵەتی تورک، لە بارەگای سەربازیی کانی ماسی لە سنوری پارێزگای دهۆک، لەلایەن یەکینەیەکی تایبەتەوە کرایە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتوەتەوە.


ئەمڕۆ فەرماندەیی یەکینەی تۆڵەکردنەوەی شەهید بەدران گوندک ڕەمۆ لەسەر چالاکیی یەکینەکە دژی خاڵێکی تایبەتی میتی تورک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە یەکینەکەمان لە سنوری شارۆچکەی ئامێدی سەربە شاری دهۆک لە باشوری کوردستان، خاڵێکی تایبەتی میت لە بارەگای سەربازیی کانی ماسی کردە ئامانج، گورزی قورس لە دووژمن وەشێندرا و ژمارەیەکی زۆر کوژران و برینداربوون، بەڵام ژمارەکە بە تەواوەتی ڕوون نەبووەتەوە.

ک.س