دهۆک، بەهۆى ڕووداوى هاتووچۆوە ژنێک گیانى لە دەستدا

ئۆتۆمبێلێک لە ژنێکى تەمەن 50ساڵى داو گیانى لە دەستدا، شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکەش هەڵهاتووە.


ئێوارەى ئەمڕۆ، لەنزیک شارۆچکەى شێخانى سەر بە دهۆک، ئۆتۆمبێلێکى جۆرى ئۆدى، لە ژنێک دەدات و ژنەکە گیان لە دەست دەدات.

مقدم ئازاد تەها، وتە بێژی پولیسی هاتۆچۆی پارێزگای دهوک، بە رۆژ نیوزی وت: ئەمڕۆ دوای خۆرئاوا بوون لە سنوری کۆمەلگای چرە، لەسەر ڕێگای شارۆچکەى شێخان نزیک گوندی زیناوە ـ پیربووب، ئوتومبیلێک لە جوری ئۆدیو، خۆی کێشا بە ئافرەتێکی تەمەن 50 سال دەست بە جێ گیانی لەدەست دا.

وتیشی: تەرکى ژنەکە، ڕەوانەى نەخۆشخانەی پزیشکی دادی دهوک کراوە.

بەپێى زانیارییەکان، لە دواى ڕووداوەکە، شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکە ئۆتۆمبێلەکەى بەجێهێشتووە و خۆى هەڵهاتووە.

د.ع