دهۆک، لە جەژندا ١٠ ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە

لە جەژندا لە پارێزگای دهۆک ١٠ ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە و بەهۆیانەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٩ی دیکەش برینداربوون.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، کە کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردووتەوە،  لە یەکەم ڕۆژی جەژنەوە  لە سنووری پارێزگای دهۆک ١٠ ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە.

هەر بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوە، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوانەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٩ کەسی دیکە برینداربوون، کە برینی ١٠ کەسیان سەختە و لەژێر چاودێریی تەندروستییدان.

 

ش.ف