ده‌ربه‌ندیخان بۆ ماوەی هەفتەیەک هاوکاری بۆ ڕۆژئاوا کۆدەکاتەوە‌

به‌ دروشمی"ڕۆژئاوای كوردستان پێوێستی پێمانە" كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك وهاوكاری بۆ خەڵکی ڕۆژئاوا لە شارۆچکەی دەربەندیخان ده‌ستی پێكرد و بۆ ماوه‌ی یەک هەفتە‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، ڕێكخراوی هیوای هه‌ژاران، له‌ شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی، ده‌ستی به‌ هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری و كۆمه‌ك بۆ خه‌ڵكی ڕۆژئاوا كرد .

فەرمان عەبدولڕەحمان، یه‌كێك له‌سه‌ر په‌رشتیارانی كه‌مپینه‌كه‌ بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، کە ئەوان  پاره‌، خواردن و شیر و دایبی كۆده‌كه‌ینه‌وه‌ و پاشان بۆ خه‌ڵكی ڕۆژئاوای دەنێرن کە له‌ ئێستادا پێوێستیان پێیه‌.

باسی له‌وه‌شكرد، خەڵکی دەربەندیخان له‌ پرسه‌ نیشتیمانیه‌كانی تردا، هه‌ڵویستی جوان و نمونه‌یان نواندووه‌ و دڵنیایین بۆ ئه‌م كاره‌ش هه‌مان هه‌ڵویستیان ده‌بێت.

بڕیارە ئەم کەمپینە بۆ ماوەی یەک هەفتە و ڕۆژانە لەبەردەم قایمقامیەتی شارۆچکەکە بەڕێوەبچێت.

ب.ش