دوایین زانیاریی لەسەر دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەڵامی پێشنیار بڕیاری پەرلەمان دەداتەوە سەبارەت بە دامەزراندنی هەمیشەیی فەرمانبەرانی گرێبەست و دەڵێت:"وەزارەتی دارایی سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارییە لەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست، ھەرکات تەواو بوون پەرلەمان ئاگادار دەکەنەوە".


لە دانیشتنی ژمارە ٧ی ڕۆژی ١٣/١١/٢٠١٩، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیار بڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدا.

لە ڕۆژی ١٧/١١/٢٠١٩، پێشنیار بڕیارەکە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کرا بۆ زیادکردنی هەر پێشنیارێکی نوێ لەبارەی پرۆژەکەوە لە ماوەی دوو هەفتەدا،  ئاگاداریش کرانەوە، کە "دوای ته‌واوبونی ئه‌و واده‌یه‌ په‌رله‌مانی هەرێمی كوردستان به‌پێی حوكمه‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ڕێكاره‌ یاساییه‌كانی بۆ پێشنیاره‌كه‌ ئه‌نجام ده‌دات"، واتا ١/١٢/٢٠١٩ کە وادەکە تەواو دەبێت دەست بە ئامادەکردنی ڕاپۆرت بکات بۆ خوێندنەوەی دووەمی پێشنیار بڕیارەکە.

لە وەڵامیشدا، سەرۆکایەتی ئەنجومونی وەزیران بە نووسراوی ژمارە ١٠٣٧٣ لە ٢٨/١١/٢٠١٩ بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، کە وەزارەتی دارایی سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارییە لەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست ھەرکات تەواو بوون پەرلەمان ئاگادار دەکەنەوە.

ش.ف