دوای حەلەب گوند و ناوچەکانیش لە چەتەکان پاککرانەوە

فەرماندەیی گشتی سوپای ڕژێمی سوریا ڕایگەیاند، دوای حەلەب، دەیان گوند و ناوچەی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژئاوای ئەو شارە لە چەتەکان پاککراونەتەوە.


ئەمڕۆ ئاژانسی سانای سوری ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی سوریای بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا باسی ئازادکردنی دەیان گوند و ناوچەی شاری حەلەب دەکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دوای شەڕ و پێکدادان و کردەوەی سەربازی هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی سوریا دژی پێگەی گروپە چەتەکان، دەیان گوند و ناوچە لە ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژئاوای شاری حەلەب و نزیک شاری سەراقیب لە چەتەکان پاککراونتەوە.

س.ح