ئهمڕۆ پێنجشهممه، دادگای هەولێر رۆژی دادگاییكردنی بێریڤان ئهیوب، یهكێك له دهستگیركراوانی بادینانی دیاریكرد كه ماوەی ساڵێكە لە زینداندایه.
بەشدار حەسەن، پارێزەری خۆبەخشی دەستگیرکراوانی بادینان ڕایگەیاند: دادگای كەتنی دووی هەولێر ڕۆژی ١٤-٢- ٢٠٢٢ی وەك یەكەم ڕۆژی دادگاییكردنی بێریڤان ئەیوب دیاریكردوه.
لە بارەی دادگاییکردنی ئەو چالاکوانەی بادینان پارێزەرەکە وتیشی: دادگاییكردنەكەی بەپێی ماددەی ١ی یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣یە، كە تایبەتە بە تێكدانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان.
بێریڤان ئەیوب تاکە دەستگیرکراوی کچی بادینانە کە لەگەڵ زیاتر لە ٨٠ کەسی دیکەی بادینان دماوەی زیاتر لە ساڵێکە دەستگیرکراوە و یەکەمنی دانیشتنی دادگایکردنی کەوتووەتە ساڵی داهاتوو.
لە زیاتر لە ٨٠ دەستگیرکراوی بادینان نزیکەی ١١ کەسیان دۆسیەکانیان یەکلایی کراوەتەوە و کە سەرجەمیان سزادراون و بەشێکیشیان دوای تەواوکردنی ماوەی سزاکەیان ئازادکراون.
پێشتر کەمپینی ئازادی بۆ بێریڤان ئەیوب ڕایگەیاندبوو: بێریڤان ئەیوب، کە دایکی ٥ منداڵە و ماوەی ساڵێک زیاترە دەستگیرکراوە و تەنانەت ڕێگای پێ نادرێت منداڵەکانیشی ببینێت و چەندین جار مانی گرتووە لەخواردن وخواردنەوە و هەرجارە و ۱٥ بۆ ۱٨رۆژ مانیگرتوە تا لەهۆش خۆی چووە بەزۆر ئاو و نانی پێ دراوە.
ها-غ