جاشێک شاری ماردینی باکوری کوردستان دوای ئەوەی هاوڵاتیەک دەکوژێت لە ناو دادگادا هەڕەشە لە کەسوکارەکەی دەکات.
شوکرو ئاکچای پاسەوانی گوند(جاش) لەگەڵ براکانی لە ڕۆژی ٢١ی تشرینی دووەم هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی چەلیک لە گوندی مێسکینی سەر شاری مێردینو لە ئەنجامدا موسا چەلیکیان کوشت، هەربۆیە درانە دادگا و ئەمڕۆش ئەو تۆمەتبارە لە ناو دادگا هەڕەشەی لە کەسوکاری کوژراوەکە کرد.
لەو ڕووداوەدا هەریەکە لە شوکرو ئاکچەیی و وەیسی و مەحسوم ئاکچەی تۆمەتبار کران بە کوشتنی ئەو هاوڵاتیە، ئەمڕۆش دووەمین دانیشتنی داگا لە بارەی کەیسەکەوە لەدادگای باڵای تاوانەکانی مەدیات ئەنجام درا.
لە دانیشتنی دادگادا خێزانەکانی هەردوولا و پارێزەرانی لقی مافی مرۆڤی ماردین و پارێزەرانی تۆمەتباران ئامادەیی دانیشتنی دادگابوون. بەشێک لە پاسەوانانی گوندەکانی هەرێمەکە (جاشەکان) بۆ پشتیوانی لە ئاکچەی لە دادگاییەکە ئامادەبوون.
پارێزەرانی قوربانیەکە ڕایانگەیاند، کە تۆمەتبارەکان تاوانی “کوشتن” یان ئەنجامداوە و تۆمەتبارەکان پشتیان بە هێزی دەوڵەت بەستووە و بەو شێوەیە کوشتنەکەیان ئەنجام داوە.
پارێزەرانی تۆمەتباران بەرگریان لەوە کرد بریگرتەکەیان لەژێر ناوی “کاری نایاسایی” ئەو کەسەی کوشتووە و موسا چەلیک ئەندامی رێکخراوی نایاسایی بووە.
هەرچەندە دادگا دانیشتنکەی بۆ ١٥ی ئەیلول دواخست، بەڵام تۆمەت ارەکان لە کاتی دەرچونیان لە دادگاکە هەڕەشەیان لە کەسوکاری قوربانیەکە کرد، بۆیە بە ئۆتۆمبێلی دادگا گواسترانەوە.
مەحسووم چەلیکی برای موسا چەلیک، باسی لە کەیسەکە کرد و ڕایگەیاند، کە براکەی بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو کوژراوە وتی “گەڕانمان بۆ دادپەروەری بەردەوامە پاسەوانەکانی گوند براکەم وەک ئەندامی ڕێکخراوی نایاسایی تۆمەتبار دەکەن بەبێ ئەوەی بەڵگەنامەیەک نیشان بدەن ئەو درۆیە دەکەن بۆ ئەوەی خۆیان لەسزا ڕزگار بکەن”.
چەلیک ڕایگەیاند، کە پاسەوانەکانی گوند (جاشەکان)لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە ٥٤ کەسیان لە ماردین کوشتووە و وتیشی “چەکی دەوڵەت و هێزی گشتی لەپشتیانەوەیەوە هەموو جۆرە دڕندەیی و زوڵمێک ئەنجام دەدەن ئەم کەسانە دەبێت بە توندترین شێوە سزا بدرێن”.
ها-غ