دوو توشبووی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکران

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە دوو توشبووی کۆرۆنا لە شاری دهۆک تۆمارکراون، کە هەردووکیان لە شاری بەغداوە گەڕاونەتەوە


لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران، دوو پیاو یەکێکیان تەمەن ٢٨ ساڵ پیشەی پاسەوان دانیشتوی شارۆچکەی ئاکرێ و دووەمیان تەمەن ٥٨ ساڵ پیشەی شوفێرە و دانیشتوی شاری هەولێرە، هەردووکیان لە شاری بغداد گەڕاونەتەوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، کۆی گشتیی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ٤٥٤ کەسن، ٣٨٣ کەسیان چاکبوونەتەوە و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

د.ع