دوو تەقینەوە لە عەفرین و باب ڕوویدا

ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گەڕەکی ئەشرەفییەی شاری عەفرین تەقییەوە، لە شاری باب-یش تەقینەوەیەک ڕوویدا.


کەمێک لەمەوبەر دوو تەقینەوە شارەکانی عەفرین و باب کە لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراوە، هەژاند.

تەقینەوەکەی عەفرین لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە گەڕەکی ئەشرەفیە ڕوویداوە، بەڵام ئەنجامی تەقینەوەکە ڕوون نەبووەتەوە.

تەقینەوەکەی شاری باب-یش لە ناوندی شار و لە نزیک نەخۆشخانەی فارابی ڕوویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە چەند کەسێک برینداربووە.

س.ح