دوو شەڕڤان و ئەندامێکی ئاسایش گیانیان بەختکرد

لەکاتی هەوڵدان بۆ کوژانەوەی ئاگرێک لە گوندەکانی کۆچەر، دوو شەڕڤان و ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش گیانیان بەختکرد.


شەوی ڕابردوو لە گوندەکانی تل عەلۆ و گردی فاتێ لە شارەدێی تل کۆچەر-ی سەر بە هەرێمی جزیرە، کە لەسەر سنووری شەنگالە، ئاگر لە پوشوپاوانی ناوچەکە کەوتەوە.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، هێزەکانی فریاکەوتن، شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە، هێزەکانی سەنەدید و ئاسایش بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە، خۆیان گەیاندە شوێنی ڕووداوەکە.

لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا، دوو شەڕڤانی هێزەکانی سەنەدید، ئەندامێکی ئاسایش گیانیان بەختکرد.

ش.ف