دوو فڕۆکەی سیخوڕی دەوڵەتی تورک خرانە خوارەوە

سوپای نیشتمانی لیبیا دوو فڕۆکەی سیخوڕی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی لە لیبیا خستەخوارەوە.


ئەمڕۆ هێزی ئاسمانی سوپای نیشتمانی لیبیا ڕایگەیاند: دوو فڕۆکەی سیخوڕیی دەوڵەتی تورکی لە دوو شوێنی جیاواز خستووەتە خوارەوە.

سوپای نیشتمانی لیبیا، ڕایگەیاند: فڕۆکەی یەکەم بەسەر بارەگای ئوقبە بن نافی و فڕۆکەی دووەمیش لە ناوچەی باشوری ڕۆژهەڵاتی تەرابلوس خراونەتە  خوارەوە.

ک.س