ئەمرۆ چوار شەممە دوو هاوڵاتی کە منداڵ بوون لەگوندێکى سەر بە شارەدێی سیروان لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە کەوتنە بیرەوەو هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
مقدم بەرزان عوسمان محمد وتەبێژی پولیسی پاریزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە بەرواری 25 1 2023 لەگوندی دوانزە ئیمامی سەربەناحیەی سیروان دووبرا بەناوەکانی ئارش ئاوات حەمەعلی تەمەن 12 ساڵ محمد ئاوات حەمە علی تەمەن 8ساڵ کەوتونەتە ناوبیرەوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، پاش دەرهینانەوەیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کرا لەوێ گیانیان لەدەستداوە.
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە روونیکردوەتەوە، بەهوکاری خنکانیان لەئاوەکەدا دوسیەی لێکۆڵینەوەیان لەبنکەی پولیسی سیروان بۆڕێکخرا.