سێشەممە, 16 يون 2020 – 15:29 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەپێی ئەو زانیارییانەی، کە موقەدەم فیراس یاسین، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی شارۆچکەی بەردەڕەش بە ڕۆژنیوزی داوە، بەیانیی ئەمڕۆ لە کامپی ئاوارەکانی ‘گەویلان’ ئاگر لە یەکێک لە خێوەتەکان کەوتووەتەوە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دوو هاوسەر.
هەر بەپێی وتەکانی فیراس یاسین، پیاوەکە ٢١ ساڵ و هاوسەرەکەشی تەنیا ١٥ ساڵ تەمەنی بووە، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرکەش تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە.
دەوترێت، ئەو خانەوادە خەڵکی ناوچەی ڕاجۆی سەر ەب شاری عەفرین-ی ڕۆژئاوای کوردستانن.
کامپی گەویلان دەکەوێتە شارۆچکەی بەردەرەش-ی سەر بە پارێزگای دھۆک، کە ئاوارەی ڕۆژئاوای کوردستانی تێدا نیشتەجێیە.
ش.ف