هەینی, 5 يون 2020 – 13:46 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم کە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، دوو تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە دوو پیاوی تەمەن ٦٤ و ٥٦ ساڵی دانیشتووی شاری سلێمانین، دوای خەواندنیان لە نەخۆشخانە و مانەوەیان لەسەر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد لە بەشی چاودێری چڕ، گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی دوایین ئاماری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، ژمارەی توشبووان تا ئەمڕۆ گەیشتووەتە هەزار و ١٥ حاڵەت، لەو ڕێژەیەش ٤٤٤ حاڵەت چاک بوونەتەوە، ١٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، ٥٥٣ کەسیش لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
پارێزگای سلێمانی زۆرترین ڕێژەی مردن و توشبوونی خەڵک بەو ڤایرۆسە تیایدا تۆمار کراوە، بەجۆرێک کۆی توشبووانی ٥٨٩ کەسە کە لە ئێستادا ٤١١یان لە نەخۆشانەدا ماونەتەوە و تا ئێستاش ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە، لە بەرامبەریشدا ١٦٣ کەس چاک بوونەتەوە.
ک.س