پێنجشەممە, 9 أبر 2020 – 22:47 ڕۆژنیوز ـ خورماتوو
ئه‌مشه‌و، له ڕۆژئاوای شارۆچكه‌ی خورماتووی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له نێوان داعش و حه‌شدی شه‌عبی ڕوویدا.
عه‌لی حوسێن هاشمی، وته‌بێژی باكوری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی لەسەر هێرشەکە بە ڕۆژنیوزی وت، داعش به هاوه‌ن هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی لیوای ١٥٢ی حه‌شدی شه‌عبی له نێو فڕۆكەخانه‌ی خورماتوو له گوندی حلێوه.
هاشمی وتیشی، دواتر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ڕوویداوە و دوو چه‌كداری حه‌شد کوژراون.
س.ح