دووشەممە, 17 سبت 2018 – 09:38 ڕۆژنیوز – سیدەکان
دوێنێ دوو بریندار گەیەندرانە نەخۆشخانەی شارەدێی سیدەکان-ی سەر بە پارێزگای هەولێر، کە لە کوێستانەکانی کێلەشین-ی سەر بە شارەدێی سیدەکان بە فیشەک برینداربووبوون.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز ئەو دوو کەسە کۆڵبەرن بەناوەکانی (ن ، م)، کە لەکاتی دەربازکردنی سنووری دەستکردی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان لە شنۆ وە بۆ کێلەشین، پاسدارانی ئێران تەقەیان لێکردوون و برینداریان کردوون.
دوای چارەسەری سەرەتایی لە نەخۆشخانەی سیدەکان هەردوو بریندارەکە گەیەندرانە نەخۆشخانەی سۆران و لەژێر چاودێریی پزیشکدان.
جێگای باسە، لەماوەی مانگێک-دا ئەمە سێیەمین جارە لە سنووری کێلەشین کۆڵبەران دەبنە ئامانجی تەقەی پاسداران و ئەەی زاندراوە پێنج کۆڵبەر بریندارکراون و یەک کۆڵبەر گیانی لەدەستداوە.
ش.ف