هێزە چەکدارەکانی دەسەڵاتی ئێران، لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بریندرا بوون.
بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دوێنێ لە ئەنجامی هێرشی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە سنووری نۆکان سەربە شاری سەردەشت لە پارێزگای ئورمیە، کۆڵبەرێک بە ناوی “شیروان موسی پەنا” خەڵکی شارۆچکەی ‘نەڵاس’ بە خەستی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە تەندروستیەکانی باشوری کوردستان کراوە.
هەروەها لە سنووری ‘نەنور’ لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە سەربە پارێزگای سنە، هێزەکانی چەکدارەکانی دەسەڵاتی ئێران بۆسەیان بۆ کۆڵبەران دانەوە وە تەقەیان لێکردوون، کۆڵبەران بۆ ئەوەی نەکەونە بۆسەکە ڕایان کردووە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “خدر ڕەسولی” لە بەرزایی بەربووەتەوە و بە خەستی بریندار بووە.
ب.ک