بەپێی هەوالێکی کۆڵبەرنیوز دوێنێ هێزە چەکدارەکانی ئێران لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، تەقەیان لە گروپێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامیدا کۆڵبەرێکیان بریندارکردووە، ڕۆژی چوارشەمەش کۆڵبەرێکی دیکەیان بریندار کردووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، دوێنێ لە ناوچە سنوورییەکانی سنوورییەکانی نەوسودی سەربە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە چەکدارەکانی دەسەڵاتی ئێران، بە چەکی پەڕان (تاپڕ) هێرشیان کردووەتە سەر کۆڵبەران و لە ئەنجامدا، کۆڵبەرێک بە ناوی “بێهروز مورادی” خەڵکی سەلاسی باوەجانی، بە قورسی برینداربووە.

هەروها لە هەواڵەکەدا، ئاماژە بەوەکراوە، کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووش، لە ناوچە سنوورییەکانی شاری پاوەی سەربە کرماشان، لە ئەنجامی هێرشی هێزە چەکدارەکانی دەسەڵاتی ئێران، کۆڵبەرێک بەناوی “ئارمان مەحەمەدی” گولـلە بەر هەردوو قاچی کەوتوە و بە قورسی بریندار کراوە.
ب.ک