لە دوو کاتی جیاوازدا، منداڵێک و گەنجێک لە ڕووباری سیرواندا خنکاون، تا ئێستا تەرمەکانیان نەدۆزراوەنەتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، لە سنووری شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، گەنجێکی تەمەن بیست ساڵ و منداڵێک لە ڕووباری سیرواندا خنکان.
ئیبراهیم محەمەد، بەرپرسی بنکەی کەلاری بەرگریی شارستانی کەلار، بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئەو دووکەسە، لە ڕووباری سیروان لە سنووری گوندی قولە سوتا خنکاون، تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تەرمەکان و تا ئێستا نەیاندۆزیوەتەوە.
د.ع