بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دهۆک بڵاویکردەوە، بەهۆى پێکدادانى دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرى بارهەڵگر و ئۆپڵێکى تایبەت لەسەر ڕێگاى سەرەکیی شێخان-چڕە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسى دهۆک، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆپڵێکی تایبەت لەسەر ڕێگای سەرەکیی شێخان-چڕە لە نزیک کەلەکچى پێکیانداداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لە ئەنجامى ڕووداوەکەدا دوو هاوڵاتى گیانیان لەدەستداوە.
ئ.م