دوو کەس کوژران

لە سنووری پارێزگای دهۆک دوو برا کوژران و تەرمەکانیان لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرانەوە.


شەوی ڕابردوو لەسەر شەقامی سەرەکیی زاخۆ – ئیبراهیم خەلیل لە سنووری پارێزگای دهۆک دوو تەرم لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری تەکسییدا دۆزرانەوە و دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس و گەیشتنیان بە شوێنی ڕووداوەکە، تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی زاخۆ کران بەمەبەستی توێکاریی.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە ڕۆژنیوزی وت، کە دوو کوژراوەکە برای یەکتر بوون و تا ئێستا بکوژ و هۆکاری کوشتنەکە نادیارە، پۆلیسیش پەڕەی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.

 

ش.ف