دوو گەنجی ڕۆژئاوای کوردستان لە کەلار گیانیان لەدەستدا.. نوێکراوەتەوە

دوو گەنج کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن و لە شارۆچکەی کەلار کرێکاربوون، گیانیان لەدەستدا و تا ئێستا هۆکارەکەی ڕوون نییە و پۆلیس دەڵێت، ئەگەر هەیە بە غازی مۆلیدە گیانیان لەدەستدابێت.


ئەمڕۆ تەرمی دوو کرێکار لە ناو خانووەکانی پرۆژەی لانە سیتی لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان دۆزرانەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی کەلار بۆ ڕۆژنیوز، گەنجەکان خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن و لەو خانووانەیدا کار دەکەن گیانیان لەدەستداوە.

پۆلیس هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی بۆ ڕوون نەبووەتەوە، بەڵام تەرمەکانیان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە.

هەروەها دوای ڕووداوەکە، پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، کە بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان گومان دەکرێت مۆلیدە لە ژوورەکەیان کاریکردبێت و بەهۆی غازی مۆلیدەوە گیانیان لەدەست دابێت. 

س.ح