ماوەی ٢٠ ڕۆژە، پەدەکە دوو گەنجی برادۆستی دەستگیرکردووە و هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسیانەوە بە کەسوکارەکەی نەدراوە.
ڕۆژی ٣١-١٢-٢٠٢١، سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی دایلای لە ناوچەی برادۆستی سەر بەپارێزگای هەولێر، دوو گەنجی بە ناوەکانی “ئەکرەم خەلیل زکری و زێدان نەبی مستەفا” ڕفاند و دوای فشارێکی زۆر کە لەڕێگای میدیاوە دروستکرا، ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە ئازاد کران و لەڕێگای دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە ڕادەستی کەسوکاریان کرانەوە.
ئەو دوو گەنجە، هەر ئەو ڕۆژەی کە گەیشتنەوە ناوچەکەی خۆیان، لەلایەن سوپای بارزانەوە دەستگیرکران و ڕادەستی ئاسایشی مێرگەسۆر کران، تائێستاش ئازادنەکراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ڕۆژنیوز کەوتووە، تهیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو گەنجانە نەدراوە بە کەسوکارەکەیان و بۆێ سۆراغن.
س.ف