سێشەممە, 26 يون 2018 – 19:22 ڕۆژنیوز – هەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ لە زێی گەورە، نزیك شارۆچکەی خەبات-ی سەربە پاریزگای هەولیر، دوو هاوڵاتی خنکان.
لەسەر ڕووداوەکە، ملازم بێوار زەید، وتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی هەولێر بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، هاوڵاتی ئەركان مەحمود دانیشتووی خەبات، لە دایكبووی ساڵی ١٩٩٩یە، یە لە كاتژمێر ٠٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆ لە ئاوەکەدا خنکاوە، ئەویتریان بە ناوی یوسف خەلیل یونس لەدایك بووی ساڵی ٢٠٠١-ەو دانیشتوی شارەدێی بشریانی سەر بە خەباتە و لە هەمان کاتدا خنکاوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە و لەهەوڵداندان بۆ دۆزینەوەیان.
س.ح