دوڕان کاڵکان پیلانگێڕی نیودەوڵەتی ئیمڕاڵی لە ئێستادا بە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری بەردەوامیی هەیە ، لە بارەی شەڕی گەریلاوە دەڵێت، سوپای تورک ناچار بوون هەڵبێن، هەندێک لایەن دەڵێن کشاونەتەوە، پاشەکشێی نەکردووە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلیش وەک یاشار بویوککانیت هەڵاتن.
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کریکارانی کوردستان- پەکەکە لەدیداریکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی میدیا خەبەر رایگەیاند، گۆشەگیری شێوازێکی نوێی هێرشی پیلانگێڕانەیە.
ئاشکرایکرد، لە ئێستاداهیچ گۆڕانێک لەگۆشەگیری توندی سەر ئیمڕاڵی نییە، پارێزەران وتیان، سزایەکی نوێی دیسپلینی بەسەردا سەپێنراوە. گوایە لەبەر ئەوە چاوپێکەوتنەکان قەدەغە دەکرێن. بەڕای مافناسان، بەو جۆرە سزایانە ناتوانن ڕێگری لە چاوپێکەوتنی پارێزەران بکەن، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ڕێگا نادەن چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت. هەوڵ دەدەن کراسی پاساوێک بۆ ئەو بیانویەیان دروست بکەن. لە ڕاستیدا سزای دیسپلین بەشێکە لەپلانێکی درێژخایەن.
بەبیری هینایەوە: ئەمە ئامادەکارییە بۆ ساڵی ٢٥هەمین، لایەنە یاساییە جۆراوجۆر ئەمەیان پشتڕاست کردووەتەوە، لە یاسا و مافەکانی ئەوروپا و نێونەتەوەییدا یاسایەک نییە بڵێت، دوای ئەو هەموو ساڵە بگۆڕێت، بەڵام هەرچۆنێک بێت سزای هەمیشەیی بە ١٥ ساڵ دادەنرێت و دوای ساڵی ١٠هەمین ساڵیش یاسای ئەوروپا دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو سزایە دەکات، هەر چۆنێک بێت زیندانیکردنی هەمیشەیی قورسکراو لە ئەوروپادا نییە. با بڵێین، ئەوەش دوای ١٥هەمین ساڵ هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێتەوە. ئێستا دۆخ لە ئیمرالی دوای مانگێک دەچێتە ٢٥هەمین ساڵەوە. بەم شێوەیە دەبێتە چارەکە سەدەیەک. کەواتە کێ چی دەکات با بیکات، بەڵام پێویستی بە سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنەوەو پیاداچوونەوە هەیە. بەڵام بۆ ئەوەش پاساویان بۆ دەهێننەوە.
لە بارەی سەردانەکەی سی پی تی بۆ ئیمڕاڵی کاڵکان دەڵێت: دوای هەوڵێکی زۆر لێدوانیدا. ئێمە چەند ڕۆژێکە بیر لەوە دەکەینەوە، کە چۆن هەڵیسەنگێنین. لێدوانێکی وەهایان دا، لێدوانی نەدانی زانیاری بوو. ئایا ئەم جۆرە لێدوانە گونجاون؟ دەڵێن دوای ٢ مانگ ڕاپۆرتەکە ئامادە دەکرێت و ئەویش پێشکەشی دەوڵەتی تورک دەکەن و کاتێک ڕاپۆرتەکە پەسەند بکات دوای چوار مانگ ئەنجامی چاوپێکەوتنەکە و ڕاپۆرتەکە ڕادەگەیەنرێت، بەڵام ئەگەر قەبووڵی نەکات ڕاپۆرتەکە ئاشکرا ناکرێت
ئەو ئەندامەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دەشڵێت: ئیمراڵی سیستمی پاکتاوکردن و کۆمەڵکوژییە، بۆیە هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بۆ ئەنجامدان و پێکهێنانی ئەو کۆمەڵکوژی و پاکتاوکارییە بەردەوامە. ماوەی ٢٤ ساڵە لەشێوەی سیستمی ئیمراڵیدا بەردەوامە. ئەوەی پێی دەوترێت گۆشەگیریی توند، هێرشی لە ناوبردنە لەلایەن پیلانگێڕەکان و پیلانگێڕییەکەوە. هێرشێک بەئامانجی لەناوبردنە. لە راستیدا لە هەلومەرجی ئیمرالیدا هێرشی پاکتاوکردن بە شێوەی گۆشەگیری بەردەوامە.
ئەو ستایشی چالاکی گیان فیدایی دوو وڵاتپارێزی لە باکوری کردستان کرد وتی: ٢ وڵاتپارێزی کورد، یەکێکیان لە مێردین بە ناوی وەیسی تاش و ئەوی تریان لە ئامەد بەناوی محەمەد ئاکار خۆیان سوتاند، یەکێکیان تەمەنی ٦٥ ساڵ بوو و یەکێکیش هێشتا گەنج بوو. هەردووکیان چالاکیان کرد. ئەو دیمەنەی وەیسی تاش لە دوای خۆی بە جێهێشت هەموو کەس گوێی لێگرت. محەمەد ئاکار نامەیەکی لە دوای خۆی بەجێهێشت. ئەوان چییان وت؟ وتیان، ئیتر مرۆڤ ناتوانێت بەرگەی گوشارەکانی سەر رێبەر ئاپۆ بگرێت. بەڕاستی ئەوان خۆیان هەستیان بەو گوشارەکرد. واتە بارودۆخی ئیمرالی بارودۆخێکە، بەسەر کۆمەڵگەی کوردیدا بەڕێوەدەبرێت. دۆخی ئیمراڵی چۆن بێت، نزیکبوونەوە بەرامبەر بە ڕێبەر ئاپۆ چۆن بێت، هەمان ڕێبازش بەرامبەر بە گەلی کورد ئەنجام دەدەن.
کاڵکان چالاکی ئەو دوو کەسەی بە پێوەری نیشتیمان پەروەری لەقەڵەمدا و سەرەخۆشی لە کەسوکاریان دەکات و دەشڵیت: دەبێت زۆر بە ڕاست و دروست لێی تێبگەین. نیشانەی ئەوەیە، کە ئەو کۆمەڵکوژییەی بەسەر کورددا سەپێنراوە، بە قووڵی هەستی پێدەکەن. ئەمە زۆر گرینگ و مانادارە. بینییان، کە هەبوون و ئازادیی گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی پێکهاتووە و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت. ئەوان دەیانویست هەبن و بە ئازادی بژین. ئەوان لە دژی هەموو شتێکی ئەم کۆمەڵکوژییە بە قورسترین ڕێگا وەستانەوە و خۆیان سوتاند و بەو شێوەیە هەڵوەستی خۆیان نیشاندا.
ئەوەشی ئاشکرا کرد “ئێمە هەموو دۆخەکە دووبارە و سەرلەنوێ هەڵدەسەنگێنین. واتە، جارێکیتر پێوەر و هێڵ دیاریکرایەوە. کەواتە بە دڵنیاییەوە چالاکی لەسەر ئەم هێڵە ئەنجام دەدرێت، بەڵام بە هەمان شێوە ئەنجام نادرێت، چونکە کاتێک بە هەمان شێوە بێت ئیدی کاریگەریی نابێت. ڕۆڵی نامێنێت، بۆیە دەبێت بەو شێوەیە نەبێت. لەبەر ئەوەش ڕێبەر ئاپۆ لە ڕابردوودا ڕەخنەی لەوە گرتبوو و وتی، نابێت دووبارە بکرێتەوە. هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لێدوانێکیدا و ئێمەش لەگەڵ ئەو لێدوانەداین. بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاکتاوکردن و قڕکردن، گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە ئیمراڵی، بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، لە هەر چوار پارچەی کوردستان، لە هەر چوار لای جیهانەوە چالاکی ئەنجام دەدەین”.
رونیدەکاتەوە “لەماوەی ٢٥ ساڵی رابردوو زۆر پلانی هێرشی پیلانگێڕی هەڵوەشانەوە. پلانی سڕینەوە لەناوبراوە، پلانی لەسێدارەدان هەڵوەشێنرایەوە، پلانی داڕزاندن لە ئیمراڵی لەباربرا، ئەو پلانەی لە رێگەی ئاکەپە و بە ئومەتپەرستی ئیسلامی دانرابوو لەناوبرا و سەرخستنی پیلانگێڕییەکە پوچەڵکرایەوە. ئێستا دەیانەوێت لە رێگەی گۆشەگیری بگەنە ئەنجام. دەیانەوێت لەم رێگەیەوە رێبەر ئاپۆ بێکاریگەر بکەن، لە کۆمەڵگا دایببڕێنن. رێگە نەدات کە بیرکردنەوەکانی بگەنە جێی مەبەست، ژنان، گەنجانی کورد، هێزە دیموکراتەکان و شۆڕشگێڕەکان. بەم جۆرە دەیانەوێت رێبەر ئاپۆ بێ کاریگەر بکەن، بەڵام سیستمی ئەشکەنجە، گوشار، گۆشەگیری لە ئیمراڵی تەنیا لە ئیمراڵی نییە. بەتەواوی زیندانەکاندا بڵاودەبێتەوە، بە تەواوی کوردستان و تورکیادا بڵاو دەبێتەوە. هەروەها لەسەر دەستی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بە تەواوی جیهاندا بڵاو دەبێتەوە. کاریگەری دەکاتە سەر هەموو کەس”.
هۆشداریدا لەوەی دەبێت “ئێمە زیاتر بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەین. گەلی کورد، وڵاتپارێزان، ژنان و گەنجان، دۆستانمان، هێزە شۆڕشگێڕ، دیموکراتیکەکان دەبێت هەموومان بە وریاییەوە مامەڵە بکەین. سەردەمێکی زۆر گرنگە، لێرەدە دەتوانین سەرکەوتن بەدەستبهێنین. تێکۆشانێکی ٢٥ ساڵە دەتوانێت ببێتە تێکۆشانی سەرکەوتن. دەتوانێت رێگەی قۆناغەکە بەرەو سەرکەوتن بکاتەوە. ئەوەندە گرنگ و هەستیارە. هەربۆیە دەبێت تێکۆشانێکی هەمەلایەنە لەسەر ئەو بنەمایە بەڕێوەببەین. واتە هەر کەسێک لەو شوێنەی کە تێیدایە دەبێت باشتر تێبکۆشێت. شێوازی نوێ و داهێنەرانە دروست بکەن. لە تێکۆشانی گەریلادا دەبێت زیاتر کاریگەر بێت، سیاسەتی دیموکراتیک دەبێت کاریگەرتر بتوانێت تێبکۆشێت. ئەمە دەبێت لە باکور، باشور، رۆژئاوا، رۆژهەڵات و لە دەرەوەی وڵات بێت. بەتایبەتی لەگەڵ هێزە شۆڕشگێڕەکان، دیموکراتەکانی تورکیا لە ناو هاوپەیمانیدا دەتوانین ئەم سەردەمە بکەینە سەرەتای قۆناغی بەرەوپێشچوون کە گەلی کورد هەبوون و ئازادی بەدەستدەهێنێت، تورکیا دیموکراتیک دەکات و مرۆڤایەتی لەم مێشکە فاشیست و لەناوبەرە رزگار دەکات”.
دەشلێت: ئێمە بزانین کەی و لە چ کاتیکدا چی بکەین. با کەس چاوەڕێی ئەوە نەکات کە هیچ کەسێک هیچ شتێکی پێ بڵێت. گرنگ ئەوەیە ئێمە بە قوڵی تێبگەین، بەرپرسیاربین، لێکۆڵینەوە بکەین، لەوبارەوە بیر بکەینەوە. ئێمە چی چۆن بکەین کە ئێمە بتوانین بگەیەنە ئەنجام؟ لە کوێ دەبێت ئێمە چی بکەین؟ ئێمە وەڵام بۆ ئەوە بدۆزینەوە. هەموو کەس ئەوە ببینێت، ئێمە بیبینین.. دەبێت مرۆڤ نەڵێت کە ناتوانین بیکەین، بڕوانن، چۆن وەیسی تاش و محەمەد ئاکار دۆزیانەوە؟ ئەوان بە ناوی خۆیانەوە رێگەیان کردەوە. رێگەیان بە ئێمە نیشاندا. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە ئەگەر ئێمە وەک ئەوان بکەین ئەنجام بەدەست دەهێنین. ئەگەر ئێمە بەو هەست و تێگەیشتنەوە بجوڵێینەوە و رێبازی خۆشمان بە رێبازی لەناوبردنی پیلانگێری و سیستمی قڕکەر دیاریبکەین، ئەو کاتە ئێمە سەردەکەوین. ئەو کاتە دەبێت هەموو کەس رێگەی خۆی ببینێت. دەبێت رێبازی داهێنەرانەی خۆی بدۆزێتەوە. واتە هیوا لەسەر کەس هەڵنەچنێت دەتوانرێت بدۆرێتەوە. ئەمەیان بە ئێمە نیشاندا. کەواتە تێکۆشانی ساڵی ٢٥ەمین روونکراوەتەوە. ئەرکیش دیاریکراوە، ئامانجەکەشمان دیارە، تایبەتمەندی ساڵەکەش دیارە. واتە ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە کە بە گوێرەی پێویستی ئێمە قوڵی بکەینەوە، بە گوێرەی ئەوە دەست بە تێکۆشانێک بکەین.
لەبارەی بەرخۆدانی گەریلا کاڵکان رایگەیاند: بەتایبەتی بەرخودانی زاپ ساڵی رابردووی یەکلاکردەوە، من لە سەر ناوی بەڕێوەبەرایەتی پارتیمان جارێکیتر سڵاو لە بەرخودانی زاپ دەکەم. لەم ساڵە نوێیەدا لە کەسایەتی هاوڕێ مەلسا موشدا کە لەم دواییەدا راگەیەندرا، شەهیدان بە رێز و پێزانینەوە بە بیردەهێنمەوە. لە ساڵی ٢٥ەمینی تێکۆشاندا لە دژی پیلانگێڕی، گەریلا دۆخێکی گرنگی هێناوەتە ئاراوە. پراتیکی ساڵی ٢٠٢٠، پراتیکی ساڵی ٢٠٢١، دۆخی گارە، هەفتانین و خواکورک، دواتر دۆخی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا، دۆخی ساڵی ٢٠٢٢ کە دژواربوو ئەوەی پێنیشانداین. چی نیشاندا؟ وەک چۆن پیلانگێری نێونەتەوەیی ٢٥ ساڵە سەرباری هەموو هێرشەکانیش سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا و نەگەیشتە ئەنجامەکانی خۆی، ناتوانن ئیرادە و هەبوونی کوردان بشکێنن و ئەم تێکۆسانە لەناو ببەن. لە هێرشەکانی دژ بە گەریلاش کەوتنە هەمان دۆخ، گەریلا رێگەی نەدا لە هیچ هێرشێکیاندا سەربکەون و هەموو هێرشەکانیانی پوچەڵ کردەوە. گەریلا هەموو هێرشەکانی شکاند و لاوازی کردن. ئەو هێرشە قڕکەرە فاشیستیە کە پێکەوە، بە بەرخودانێکی گەورە بە بەرخودانێکی گیانبازی، قارەمانی کرا، لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا کە بە راستی هیوای پیلانگێڕانە، تێکیشکاند. بە دڵنیاییەوە ئێمە ناڵێین بە تەواوەتی ئێمەی رزگار کردووە. تێکۆشان بەردەوامە، بەڵام شکاندیان، پلانەکانیان پوچەڵبوونەوە و نەگەیشتنە ئەنجام، ئەمە گرنگە. دەبێت ئەوە ببینرێت. لە ساڵی ٢٠٢٢ تا ٢٠٢٣ دۆخی ئەو گۆڕەپانانە بەم جۆرەیە.
وتیشی: سەرفەرماندەیی سوپای تورک دەڵێت گەیشتووینەتە ئامانجەکانی خۆمان. ئەمە درۆیە. هیچ پەیوەندییەکی بەمەوە نییە. ئامانجی ئەوان ئەوە بوو کە هەموو ئەو هەرێمانە داگیر بکەن. بە پێچەوانەوە ناچار بوون لە زۆر شوێن هەڵبێن. هەندێک لایەن دەڵێن کشاونەتەوە، پاشەکشێی نەکردووە. هەڵات و شکستی هێنا. لە شاخی هەکاری، جودی، ئامێدی، ساجا و کوڕەژارۆ قورسترین گورزیان بەرکەوت و بینییان کە لە کەشوهەوای زستاندا هێندەی تر لوتیان لە زەوی دەخشێت ودەچەقێن. خۆی لە خۆیدا لە هەندێک شوێن چەقین و لە هەندێک شوێنیش بۆ ئەوەی خۆیان رزگار بکەن هەڵاتن، وەک چۆن لە شوباتی ٢٠٠٨دا هەڵاتن، ئەمجارەش هەڵاتن. تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلیش وەک یاشار بویوککانیت هەڵاتن، دەبێت بەم جۆرە بزانرێت، پێویستە بەم جۆرە ئاشکرا بکرێت و پێناسە بکرێت، خۆی لە خۆیدا ئاماریش لەبەردەستدان، ئامارەکان راگەیەندران. .
کاڵکان دەئاماژە بەوەشدەکات “چەندە زیانی گیانیان بەرکەوت؟ ٣ هەزار پێکدادان، ٣ هەزار سەرباز کوژراو ٥ هەزار بریندار بون هەزار، ١٠ هەزار هێرش بە هەلیکۆپتەر، هێرشی فرۆکە، هێرشی کیمیایی، هێرشی ئەتۆمی تاکتیکی. چییان هەبوو هەموویان بەکارهێنا، هەموو کەرەستەیەکیان بەکارهێنا، گرنگترین هێرشەکانیان ئەنجامدا، سەرباری هەموو ئەوانەش هیچ ئەنجامێکیان بەدەستنەهێنا. گورزی قورسیان بەرکەوت و ناچاربوون هەڵبێن. تەرمەکانیان لە گۆڕەپانەکە جێهێشت و بە بەرچاوەوە تەرمەکانی خۆیان سوتاند”.
باس لەوەش دەکات “لەسەر ئەو بنەمایە شەڕ بەردەوامە. بێگومان بەردەوامیش دەبێت، بێگومان شەڕ نەک هەر لە زاپ لە هەموو هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، لە باکور، رۆژئاوا، باشور لە هەموو شوێنێکە، نەک هەر لە چیاکان، لە شارەکانیش چالاکی دەکرێن. جەنگاوەرانی هەبەدەهە هەموو رۆژێک چالاکی دەکەن، هەر لە جێدا و دەمودەست تۆڵەی شەهیدێک دەکەنەوە، شەڕڤانانی یەپەسە، یەپەسە-ژن چالاکی دەکەن. حەوتەم ساڵیادیان پیرۆز کرد، رایانگەیاند کە هەڵمەتی سەرکەوتن جێبەجێ دەکەن”.
ها-ع