KURDÎ
العربية
ئەرشیف
یه‌ك شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 24, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

دژی داگیرکارییەکانی تورکیا خۆپیشاندان لە باشوری کوردستان بەڕێوەچوو.. بە وێنە

  Roj News
29/02/2020 - 8:35:47 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
دژی داگیرکارییەکانی تورکیا خۆپیشاندان لە باشوری کوردستان بەڕێوەچوو.. بە وێنە
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

شەممە, 7 يول 2018 – 18:35  ڕۆژنیوز – پەیامنێران

ئێوارەی ئەمڕۆ، بە ‘دەستپێشخەریی بەرەی نیشتمانیی دژی داگیرکاریی’ و بە دروشمی “بۆ دەرەوە بۆ دەرەوە، سوپای تورکیا بۆدەرەوە – ئەردۆغان باش بزانە، قەندیل هێڵی سوورمانە – سوپای تورکی داگیرکەر لە کوردستان بچنەدەر – قەندیل قەڵای بەرخۆدان و فاشیست و تیرۆرست ئەردۆغان”، خۆپیشاندان لە زۆربەی شاروشارۆچکەکانی باشوری کوردستان بەڕێوەچوو.

لە خۆپیشاندانەکاندا هەموو چین و توێژەکان بەشدارییان کرد و دەیان پانکاردیان دژی داگیرکارییەکان بەرزکردەوە.

لە خۆپیشاندانەکەدا منداڵان، ژنان و ژنان و گەنجان بەشدارییان کرد و دروشمەکانی”بۆ دەرەوە بۆ دەرەوە، سوپای تورکیا بۆدەرەوە – ئەردۆغان باش بزانە، قەندیل هێڵی سوورمانە – سوپای تورکی داگیرکەر لە کوردستان بچنەدەر – قەندیل قەڵای بەرخۆدان و فاشیست و تیرۆرست ئەردۆغان”-یان بە یەک دەنگی دەوتەوە.

لە خۆپیشاندانەکاندا بەیاننامەی ‘بەرەی نیشتمانیی دژی داگیرکاریی’ دەخوێندرانەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە:”بۆ ڕای گشتی له ناوەوەو ده رەوەی وڵات، بۆ گەلی ئێمە لە باشور وه‌ك هه‌موو ئاگادارن؛ له‌ دۆخی ئێستادا گه‌له‌كه‌مان لە ته‌واوی جوگرافیای سیاسی و كۆمەڵایەتی، زه‌‌مینی وڵاته‌كه‌مان دا، رووبه‌ڕووی دژوارترین پیلانگێڕی داگیركاریی و گێژاو و تەنگژەی دوژمنكارانەی ده وڵه‌تە زلهێزە به‌رژەوەندی خواز و دەوڵەتە داگیركه‌رە هەرێمایەتیەكان بوه‌تەوە، ئه‌م دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ش له ‌باشووری كوردستاندا گه‌یشتووەته‌ ئاستی دۆخێكی مه‌ترسیداری چاره‌نووس ساز، به‌تایبه‌تی رژێمی داگیركه‌ری فاشیستی توركیا، له‌چوارچێوه‌ی پیلانێكی ڕەشی مه‌ودافراوانی سیاسی، سه‌ربازی، ئابووری و كه‌لـلتوورییه‌وه‌‌، قۆناغێكی نویی پڕۆسەی ‌داگیركردنی باشووری كوردستانی ده ست پێكردووه‌”.

هەروەها هاتووە:”مەخابن ئه‌و پیلانه‌یشی به‌هاوكاری و پشتیوانی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆی هێزگەلێكی باشووری كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌مه‌ش هاوته‌باییه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆسه‌ داگیركه‌رییه‌دا که‌ دژ به‌ خاك و گه‌ل وڵاتی ئێمه‌ ده‌کرێت، ئێمه‌ پەی به‌وه‌دەبەین كه‌ ئه‌و لەشكركێشییە داگیركارییه‌ی توركیا، بۆ دوو ئامانجی پێكه‌وه‌ گرێدراوه‌‌؛ یه‌كه‌میان، له‌ناوبردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی ئێمه‌ و گەلانی ناوچەكەیە كه هەموو تێكۆشانی ئەم بزاوتە سیاسیە، شەڕێكی تایبەت ده‌کات لە پێناوی وەدیهێنای ئاشتی و ئازادی و كۆتایهێنان به جەنگ و چەوسانەوە و ستەمكاری، دووه‌م: داگیركردنی ته‌واوی باشووری كوردستان و لە ناوبردنی هه‌ژموونی سیاسی و ژیانی مەدەنی باشور و پاوانكاری سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ و سامانی زۆر و زەبه‌ندی باشوری كوردستان”.

لەو بەیاننامەدا باس لە ئامانجەکەی دەوڵەتی تورکیا کراوەو ئاماژە بەوەکراوە کە “هەردوو ئامانجه‌كه‌ی داگیركەران له‌بنچینه‌دا یه‌ك ئامانج و یه‌ك قوڵایی ستراتیژیی هەیە؛‌ ئه‌ویش داگیركردنی تەواوی زەمینی جوگرافیای سیاسی كوردستان و كۆمه‌ڵكوژكردنی گه‌لی ئێمە و له‌ناوبردنی ئیراده‌ ئازادیخوازه‌كه‌یه‌تی”.

بەرەی نیشتیمانی دژی داگیرکاریی لە درێژەی بەیاننامەکەدا دەڵێت: ده‌بێت ئه‌و راستییه‌ مه‌ترسیداره‌ش بخه‌ینه‌ بەرچاو، ناهەمواری ئابوری و سیاسی نائاسایشی خه‌ڵكی باشووری كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به‌و پیلانه‌ داگیركارییه‌ی توركیاوه‌ هه‌یه‌ و له‌ڕێگه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسییه‌وه‌ كار بۆ شكاندنی ئیرادەی گه‌له‌كه‌مان ده‌کرێت و له‌ڕێگه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ پیلان بۆ داڕێژراوه‌‌وە،‌ خه‌ڵكی باشووری دووچاری ژیانێكی مه‌رگه‌ساتیی و پڕ له‌ ته‌نگه‌ژه‌ كردووه و ئامانجیش لێی ملكه‌چكردنی گه‌له‌، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و راستییه‌ بزانین كه‌ هیچ هه‌وڵ و كۆششێك بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان به‌بێ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركاریی توركیا سه‌رناگرێت”.

هەر لەو بەیاننامەدا هاتووە: له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ پێویسته‌ گه‌له‌كه‌مان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركاریی توركیا و رزگاربوون له‌م ته‌نگه‌ژه‌ کاره‌ساتباره‌ی ئێستای باشووری كوردستان‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ببینێت و له‌یه‌كتری جیای نه‌كاته‌وه، بۆیه‌ رزگاربوون له‌داگیركاریی و له‌ قه‌یرانه‌كان پێویستی به‌ تێكۆشانێكی هاوبه‌ش و یپێكەوەیی گەلی ئێمەوە هەیە، سەباری ئەمانەش بێ دەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەك پەرلەمان و حكومەتی هەرێم و بێ هەڵوێستی پەرلەمان و حكومەتی عێراق ڕەوشەكەی زیاتر مەترسیدارتر كردووە لەسەر ئایندەی خاك و نیشتیمانی باشوری كوردستان.

بەرەکە پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ئاگادار دەكاتەوە، كە “هەڵوێستی جدیان هەبێت لە بەرگرتن لەو هێرش و لەشكركێشی و داگیركاریانە، گەر نا هەڵوێستی ترمان دەبێت، له‌م پێناوه‌شدا پێویسته‌ وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و دیموكراتی، هه‌موومان به‌شداربین له به‌رگریكردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا و‌ ده‌سته‌ و به‌ره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و به‌رگری نشتیمانی مه‌ده‌نی به‌شێوازی جیاواز دروست بكه‌ین و په‌ره‌ به‌چالاكی جۆراوجۆر و هاوبه‌ش بده‌ین”.

لە کۆتاییدا به‌ره‌ی نیشتمانی دژ به‌داگیركاری، بانگه‌وازی له‌ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات و دەڵێت بەتایبەت “گه‌نجان، ژنان، پێشمه‌رگه دێرینه‌كان، رۆشنبیران، چالاكوانان و هه‌موو چین و توێژه‌کان كه‌ وه‌ك شورایه‌كی پۆڵایین كه‌رامه‌ت و شكۆی خۆمان و نیشتمانه‌كه‌مان بپارێزین و باشوور له‌ هه‌رجۆره‌ داگیركارییه‌کی هزری و جوغرافی توركیا و قه‌یرانه‌ دروستكراوه‌كانی رزگار بكه‌ین و‌ زیاتر په‌ره‌ به‌ “به‌ره‌ی نیشتمانی دژه‌ داگیركاری” بده‌ین، له‌ئاستی سیاسی، راگه‌یاندنی، كولتووری، رێكخستنی و دیبلۆماسی تێكۆشان ‌و به‌رگریكردنی مه‌ده‌نی فراوان بكه‌ین”.

س.ح

دواتر

خۆپیشاندانەکان دژی داگریکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەستیپێکرد.. بەوێنە

پێشتر

هاوڵاتییەکی ڕۆژئاوای کوردستان لە دوکان خنکا

بابەتی پەیوەندیدار

هەپەگە

هەپەگە: دەوڵەتی تورک بە ئەنقەست شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵک بۆردومان دەکات

24 كانونی دووه‌م 2021
شاندەکە

شاندێکی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال سەردانی بەغدایان کرد

24 كانونی دووه‌م 2021

لە ١٥ هەرێمی شرناخ قەدەغە ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان و گومرکی گەرمیان دەستگیرکران

کرێکارێک بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا

شاندی هەرێم گەیشتە بەغدا

پێشتر
rojnews

هاوڵاتییەکی ڕۆژئاوای کوردستان لە دوکان خنکا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

زۆرترین خوێندراو

rojnews

ناوی ٣ شەهیدەکەی لە تۆپبارانەکەی دەوڵەتی تورکدا شەهیدبوون ئاشکرابوون

23 كانونی دووه‌م 2021

سوپای دەوڵەتی تورک گوندەکانی کانتۆنی شەهبای تۆپباران کرد و بەهۆیەوە سێ کەس شەهید بوون کە دوو کەسیان منداڵن و ٦...

لە قامشلۆ لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و ڕژێم شەڕ ڕوویدا

لە قامشلۆ لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و ڕژێم شەڕ ڕوویدا

23 كانونی دووه‌م 2021

لە شاری قامشلۆ لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی شارەکە و هێزەکانی "دیفاع وەتەنی" سەر بە ڕژێمی سوریا شەڕ ڕوویدا. ئەمشە...

پەکەکە پشتگیریی ‘ئای سی ئۆ ئاڕ’ بەرز دەنرخێنێت

پەکەکە پشتگیریی ‘ئای سی ئۆ ئاڕ’ بەرز دەنرخێنێت

22 كانونی دووه‌م 2021

کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەکەکە، پشتگیریی ئەو هێزانەی، کە لەژێر چەتری 'ئای سی ئۆ ئاڕ'دا کۆبوونەوەتەوە بۆ پەکەکە، بەرز دەنرخێنێت و...

ئەرشیڤ

عەین عیسا، شەڕڤانان دەستیان بەسەر چەک و تەرمی چەتەکاندا گرت

21 كانونی دووه‌م 2021

شەڕڤانانی قەسەدە هێرشێکی دیکەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان بۆ سەر عەین عیسا تێکشکاند، هەروەها دەستیان بەسەر چەک و جبەخانە و...

مامەڕیشە

کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە مامەڕیشە بەبیردێنێتەوە

24 كانونی دووه‌م 2021

کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، یادی مامەڕیشە بەرز ڕادەگرێت و دەڵێت: شەهیدان تەنها لەڕابردوودا فەرماندە و ڕێنیشاندەر نەبوون،...

د.قاسم مەرزانی

مامۆستایەکی زانکۆی سەلاحەدین: نەمانی پەکەکە نەمانی باشووری کوردستانە

24 كانونی دووه‌م 2021

مامۆستایەکی زانكۆی سەڵاحەدین دەڵێت، پەدەکە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات بۆ هێرشکردنە سەر باشور، دەشڵێت: نەمانی پەكەكە لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا،...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke