دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک خەڵکی گرێسپی چوونە مەیدانەکان

سەدان کەس لە هاوڵاتیانی کانتۆنی گرێسپی ڕۆژئاوای کوردستان، دژی داگیرکاریی و دەستێوەردانەکانی دەوڵەتی تورک لە سوریا و عێراق، ڕژانە مەیدانەکان.


ئەنجومەنی کانتۆنی گرێسپی ڕۆژئاوای کوردستان، دژی دەستێوەردانەکانی دەوڵەتی تورک لە سوریا، عێراق و لیبیا ڕێپێوانێکی بەڕێوەبرد، کە بە سەدان هاوڵاتی ئەو کانتۆنە تێیدا بەشداربوون.

ڕێپێوانەکە لە مەیدانی گەڕەکی ئیسکان بەرەو مەیدانی قەفەس لە شاری گرێسپی ئەنجامدرا، لەگەڵ بەشداریی هاوڵاتیان، ئەندامان و بەڕێوبەرانی ڕێکخراوەکانی خۆبەڕێوبەریی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و پارتە سیاسییەکان بەشداربوون.

ئامادەبووان لەڕێپێوانەکە، پانکاردیان بە نووسراوی "تا لەناوبردنی داگیرکاریی، بەرخۆدان - بۆ لەناوبردنی داگیرکاریی سەرهەڵدە و نا بۆ داگیرکاریەکانی تورکیا لە سوریا، عێراق و لیبیا"، هەڵگرتبوو.

س.ح