دژی گۆشەگیری ٨ زیندانیی دیکە دەستیان بە مانگرتنی بێسنوور کرد

لە زیندانی پیتی 'م'ی بایبوورت-ی تورکیا، شەش زیندانیکراوی ژن و لە زیندانی پیتی 'ل'ی پاتنۆس دوو زیندانی پیاو، لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە دەستیان بە مانگرتنی بێسنوور کرد.


چالاکی مانگرتن لەخواردن کە بە پێشەنگایەتی لەیلا گوڤەن لە دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە تا دێت بەرفراوانتر دەبێت، لەو چوارچێوەیەدا لە زیندانەکانی دەولەتی تورکدا هەشت زیندانیکراویی دیکە دەستیان بە مانگرتنی بێسنوور کرد، کە شەش-یان ژنن.

لە زیندانی پیتی 'م' سێ زیندانی بە ناوەکانی دەلیلا ڕۆژ ئەرکمەن، سەڤگی ئاکار گوردوز و فاتما یڵدرم، ٥ی کانوونی دووەم، هەروەها سێ زیندانییانی دیکە 'سەرفراز دەمیرەر، توگبا جان و زەینەب تۆپچو-یش ٢٠ی کانوونی دووەم دەستیان بە مانگرتن لەخواردنی بێسنوور کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، لە زیندانی پیتی 'ل'ی پاتنۆس لە ئاگری باکوری کوردستان، دوو زیندانی بە ناوەکانی ئەرەم یاڵچین و محمەد بۆزداغ، لە ١٦ی کانوونی یەکەمەوە دەستیان بە مانگرتن لەخواردنی بێسنوور کردووە.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەو دوو گرووپە هەریەکیان بە ناردنی نامەی جیا هەواڵی دەستپێکردنی چالاکییەکەیان لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاندووە.

س.ح