یەکینەکانی دژەتیرۆری قەسەدە، لە حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، سەرچەتەیەکی داعشیان دەستگیرکرد.
دوێنێ لە گوندەکانی دەوروبەری شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، لە ئۆپەراسیۆنێکی یەکینەکانی دژەتیرۆری قەسەدە، سەرچەتەیەکی داعش دەستگیرکرا.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، ئەو سەرچەتەیە ناوی (ئا-ج) تەمەن ٤٠ ساڵ ڕاگەیەندراوە و لەگەڵیدا دەستگیراوە بەسەر؛ چەکێکی جۆری کلاشینکۆف، مۆبایلێک، کارتێکی میمۆری، فلاشێک پر لە وێنەی سەرچەتەکانی داعش و هەندێک بەڵگەی دیکە.
ئەندامێکی هێزەکانی دژەتیرۆر لەو بارەوە ڕایگەیاندووە: ئەرکی ئەو سەرچەتەیە کوشتن بووە لە ناوچەکە و هەروەها پێیسپێردراوە کە فەرماندەکانی قەسەدە بکاتە ئامانج و مین و بۆمبی چێندراو لەسەر ڕێگا سەرەکییەکانی ناوچەکە دابنێت.
ب.ک