لە گوندی هانەی قوڵ لە سەرمەزارەکەی لە ساڵیادی کۆچی دوایی مەحمودخانی دزڵی دیدارێک بۆ یادی ئەو سەرکردە کوردە بەڕێوە چوو.
ئەمڕۆ لە سەر مەزارەکەی بەبۆنەی ساڵایدی کۆچی دواییەوە دیداریک بۆ مەحمود خانی دزڵی بەڕێوەچوو، تیادا بەرپرسانی ئیداری پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەک لە کەسایەتیەکانی ناوچەی هەورامان تیایدا بەشداربوون.
مەحمودخانی دزڵی، یەکێکە لە ڕابەرانی شۆڕشەکەی شێخ مەحمودی حەفید، ڕۆڵێکی گرنگ وبەرچاوی هەبووە لەو شۆڕشەدا لەگەڵ دەوڵەتی ئینگلیزوعێراق وقاجارد جەنگاوە.
ساڵیادی مەحمودخانی دزڵی بۆ شەشەمین ساڵە لەو ناوچەیە ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵ بۆ دوومین جار دامەزراوەی کەریمی عەلەکە سەرپەرشتی کردبوو تیایدا پانێلێک بۆهەریەکە لە هەردی مەهدی و کەیوان ئازاد مامۆستای زانکۆ و عەبدولقادر شکاک، نوسەر تیایدا بەشداربوون.
لە دیدارەکەدا بە گرنگیەوە باس لە ڕۆڵی ئەو کەسایەتیە کوردە کرا و چەندین وردەکاری مێژووی لەسەر خرایەڕوو، محەمەد سابیر، نوسەر بەڕۆژنیوزی وت: وەك کورد سەرکردەی گەورە و باشمان هەبووە، یەکێك لەوانە مەحمودخانی دزڵییە کە گیانفیدابوون بۆ نەتەوە و نیشتمان، مەحمودخان سەرکردەیەکی گەورەیە کە ئەگەر وەک زۆرکەسی دیکە بەگزادەگەری بکردایە ئەوە دەبووە خاوەنی موڵک وماڵی زۆر، بەڵام ئەم ماڵ وموڵکی لە پێناوشۆڕشدا فرۆشتووە بۆ ئەوەی بتوانێت خەبات بکات.
ئەو نوسەرە وتیشی: تائێستا هیچ شتێک بۆ گەورەیی ئەم پیاوە نە کراوە نە شەقامێک، نە پارکێک، هیچ شتێک بەناوی ئەم پیاوەوە ناونەنراوە، لە کاتێکدا زۆربەی کەسایەتیەکانی تر شتی گەورەیان بەناوەوە کراوە.
محمودخانی دزڵی، ساڵی١٨٧٠ لە گوندی دزڵی هەورامانی ڕۆژهەڵات لە بنەماڵەیەکی خانەدان لە دایکبووە، دژی دەوڵەتانی ئینگلیزوعێراق وقاجاریەکان جەنگاوە.
بە ڕابەری یەکەمی شۆڕشەکەی شێخ مەحمود دادەنرێت، هاوکارێکی باشی سمکۆی شکاک بووە، چەندین ساڵ زیندانی کراوە تا دواجار لەزیندان ئازاد دەکرێت ولە ساڵی ١٩٤٦ لە مڵە خورد لە لایەن قاجاریەکانەوە دەرمانخوارد دەکرێت، دواتر لە گوندی هانەی قوڵ کۆچی دوایی دەکات و لەوێ لە سەر لوتکە چیایەک بەخاک دەسپێرێت.
ها-غ