دیمەنی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک لە تل ڕەفعەت

سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی، کۆمەڵکوژییەکی دیکەی لە ناوچەی تل ڕەفعەت ئەنجامدا و تێیدا ١٠ هاولاتی مەدەنی شەهیدبوون کە زۆربەیان منداڵن.


دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ، سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی، ناوچەی تل ڕەفعەت-ی سەربە شەهبایان بە چڕی تۆپباران کرد.

بەهۆی تۆپبارانەکەشەوە، ١٠ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون کە زۆربەیان منداڵن، هاوکات ١٠ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.

لە دیمەنەکاندا کە بە کامێرای ئاژانسی هاوار گیراون، دڕندەیی دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکانی لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی زیاتر دەردەکەوێت، لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت زۆربەی شەهید و بریندارەکان منداڵن.

ب.ش