دوو شاندى پەنابەرانى کامپى شەهید ڕۆستەم جودى و یەکێتى ژنانى کوردستان بە مەبەستى دەربڕینى هاوخەمى بۆ شەهیدبوونى فەرهاد شبلی و هاوڕێکانى سەردانى نوێنەرایەتى خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا –یان لە سلێمانى کرد.
پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ شاندێکى کامپى پەنابەرانى شەهید ڕۆستەم جودى لە مەخمور بە مەبەستى دەربڕینى هاوخەمى بۆ شەهیدبوونى فەرهاد شبلی و هاوڕێکانى سەردانى نوێنەرایەتى خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا –یان لە سلێمانى کرد و لەلایەن ئەڤین سوید، پێشوازییان لێکرا.
شاندەکەى کومپى پەنابەرانى شەهید ڕۆستەم جودی پێکهاتبوون لە پاکستان محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی عەشتار، جەمیلە قۆرقماز ئەندامی شارەوانی مەخمور، ڕوهێف عەفرین، سەیفەیدین ڤەدەنگ و گابار ناس.
شاندەکە هاوخەمیی خۆیان بۆ شەهیدبوونى فەرهاد شبلی و هاوڕێکانى دووپاتکردەوە، بەڵێنیاندا ڕێگای تێکۆشانی ئەو شەهیدانە درێژە پێبدەن.
هەر ئەمڕۆ لە بەردەوامی سەردانەکاندا بە مەبەستی دەربڕینی پرسە و هاوخەمیان بۆ شەهیدبوونى فەرهاد شبلی و هاوڕێکانی، هەریەکە لە کافیە سلێمان سەرۆکى یەکێتى ژنان و کنێر عەبدوڵا ئەندامی یەکێتی ژنانی کوردستان، سەردانی نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریایان لە شاری سلێمانی کرد.
ڕۆژی ۱۷ی ئەم مانگە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئۆتۆمبێلی فەرهاد شبلی_یان کردە ئامانج لە گوندی بەرلوتی سەر بە قەزای کەلار فەرهاد شبلی و ۳ لە هاوڕێکانی شەهید بوون، یەکێکیش بریندار بوو.
ئ.م