دەرچوونی تایەی تراکتۆرێک گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

لە ئەنجامی دەرچوونی تایەی پێشەوەی، تراکتۆرێک خۆی کێشا بە تەکسییەکدا و بووەهۆی گیانلەدەستدانی سەرنشینێک و برینداربوونی سێ کەسی دیکە.


ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک لەسەر ڕێگای سەرەکی چوارقورنە – ھیزۆب لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، تراکتۆرێک و تەکسیەک لە جۆری نیسان ئەلتیما پیکیاندادا.

لەئەنجامی ڕووداوەکە، سەرنشینێک گیانی لەدەستدا و ٣ ھاوڵاتی تریش بریندار بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپەڕین، بەھۆی دەرچونی تایەی پێشەوەی، تراکتۆرەکە کۆنترۆلی لەدستداوە و خۆی کێشاوە بە تاکسیەکە.

ش.ف