ڕۆژنیوزـ ڕانیە
بەھۆی دانەمەزراندیان دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانى سنوورى ئیدارەى ڕاپەڕین گردبوونەوە و تێیدا داوای دەمەزراندیان بەشێوەى هەمیشەیی کرد.
ئەمڕۆ دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە دەڤەری ڕاپەڕین بۆ ساڵانی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٢ لە بەردەم سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین گردبوونەوە، کە وەک خۆیان دەڵێن، ژمارەی کۆی سێ یەکەمەکان لە هەرێمی کوردستان پێنج هەزار کەسە.
چالاک محەمەد، بەناوى خوێندکارەکان بەیاننامەیەکى خوێندەوە و تێیدا ئاماژەى بەوەکرد، داوا لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین، کە پاڵ پشت و پشتیوانمان بن بۆ دامەزراندنمان، چونکە لای ئێمە ڕوون و ئاشکرایە، کە پێویستیەکی گرنگی ناوەندەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانین.
ئەوەشى خستەڕوو، دڵنیاین باری ئابوری و داھاتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئێستادا بەرە باشتربوون چووە، بۆیە داوای سەرەتایترین مافی خۆمان دەکەین، کە دامەزراندنمانە بەشێوەى هەمیشەیی.
باسیلەوەشکرد، ئێمە ئەمە جارى ٣١ هەمینە خۆپیشاندانی ھێمنانە بە مەبەستى دامەزراندنمان ئەنجام دەدیەن و بەردەوامیش دەبین تاکو بەدەست ھێنانی مافەکانمان .
وتیشى، لە ئەگەری وەڵام نەدانەوەوەى داواکانمان و دانەمەزراندمان، کە ژمارەمان پێنج ھەزار کەسە لەمەودوا لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان دێینە سەرشەقامەکان و مان دەگرین.
ئ.م