یەكشەممە, 19 أبر 2020 – 14:02 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لەچوارچێوەی ھەڵمەتە بەردەوامەکانی تیمەکانی تەندروستی گەرمیان بۆ ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆ توێژەکان، دوو رۆژ پێشتر نمونەی پشکنین لە ١٤٥ھاوڵاتی وەرگیرا، ئەمڕۆ دەرەنجامی سەرجەم نمونەکان دەرجوون و هەموویان پاکبوون.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی تەندروستی گەرمیان، ئەو ھاوڵاتیانە نیشتەجێی گەڕەکەکانی: حەمرین، شێروانە و روناکی لە شارۆچکەی کەلار و کفری و ھەردوو شارەدێی مەیدان و باوەنور بوون.
ک.س