دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، لەراگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پەنابەرانەوە بڵاویکردوەتەوە چوند داواکاریەک ئاراستەی حکومەت دەکات بۆ ئەوەی ڕێ لە زۆری ژمارەی کۆچی نایایسایی بگیرێت.
دەزگای لوتکە لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی خەمساردی لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان دروستبووە، کۆچی نایاسایی بۆ وڵاتانی دەرەوە و بەشێوەیەکی بەرچاو بەردەوامی هەیە و ئەمەش سەرەڕای قوربانیدان و بینینی مەرگی ئازیزانمان چەندین لێکەوتەی خراپی سیاسی و ئابوری و مرۆیی و کۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوە و لەداهاتودا دەرئەنجامی نەخوازراوی دەبێت.
دەگاکە ئاماژەی بەوەشکردووە “ئەرکی هەموو لایەکمان و بەتایبەت حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانە کە هەوڵی جدی بدەن بۆ کەمکردنەوەی ئەو رێژە بەرزەی کۆچی نایاسایی لەئێستادا هەیە و بەداخەوە ڕوو لە زیاتربوونیش دەکات”.
ئاشکراشیکردووە لەدوای ڕووخانی رژێمی بەعس بەهۆی دڵخۆشی و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیانەوە، بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان کۆچی پێچەوانە دەستیپێکرد لە ئەوروپاوە، و ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی کورد گەڕانەوە، ئەمەش چەند ساڵێک بەردەوام بوو، دەکرێت ئەمە دووبارە بکرێتەوە، ئەمەش تەنها بە خەمخۆری لایەنە پەیوەندیدارەکان دەبێت.
دەزگای لوتکە لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا چەمد داواکاریەکی لەپێناو کەمکردنەوەی کۆچی گەنجان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کە تیایدا داوا دەکات باشکردنی ژیانی خەڵک و گەنجان ڕێگر دەبێت کە زۆری کۆچی نایاسایی.
هاوکات داوای ئەوەسی کردووە کە دیپۆرتکردنەوەی زۆرە ملیی پەنابەران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ڕابگیرێت و دەشڵێت، هاوکاری ماددی و مەعنەوی پێشکەشی ئەو پەنابەرانە بکرێت کە ئارەزوو مەندانە دەگەڕێنەوە.
لوتکە داوای گەڕانەوەی دووبارەی پێشینەکانی کردووە و هاوکات دەشڵیت، هەلیکار بۆ گەنجان بڕەخسێندرێت و کارگە بکرێنەوە.
ها-غ