دەزگای مرۆیی مام دەرمان بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت

دەزگای مرۆیی مام، بڕی ١٦ تۆن دەرمان و پێداویستیی پزیشکیی ڕادەستی مانگی سووری کورد کرد، بۆ ئەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.


ئێوارەی ئەمڕۆ، دەزگای مرۆیی مام بڕی ١٦ تۆن دەرمان و پێداویستیی پزیشکیی ڕادەستی مانگی سووری کورد کرد، کە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دابینیان کردبوو.

فەلاح سەڵاح، بەڕێوبەری گشتیی دەزگای مرۆیی مام لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ڕوونیکردەوە، کە لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، بڕی ١٦ تۆن و ٧٥٠ کیلۆ دەرمان و پێداویستیی پزیشکیی جۆراوجۆریان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کۆکردووەتەوە.

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، گەیلانی عەبدولقادر، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی مانگی سووری کورد سوپای دەزگای مرۆیی مامی کرد بۆ ئەو کۆمەک و هاوکارییانەی کە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کۆیانکردووەتەوە.

ش.ف