پێنجشەممە, 23 أبر 2020 – 11:30 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
https://youtu.be/wAFtNEwz9x0″>
دوێنێ دەزگای مرۆیی مام Mam Humanitarian Foundation (MHF) بڕێک هاوکاریی ‘خۆراک و دەرمان’ی گەیاندە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، کە ١٠ مانگە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراقەوە گەمارۆی خراوەتە سەر.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا چیچەک جەنگز، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مەخمور بەناوی خەڵکی کامپەکەوە سوپاسی دەزگاکەی کرد، کە لەکاتێکدا ١٠ مانگە گەمارۆ خراوەتە سەر کامپەکە و ڤایرۆسی کۆرۆناش بڵاوبووەتەوە، ئەوان هاوکارییان گەیاندووەتە کامپەکە.
دواتر فەلاح سەلاح، سەرۆکی دەزگای مرۆیی مام، نیگەرانیی نیشاندا لەوەی هەموو لایەکەوە ئابڵوقە خراوەتە سەر کامپی مەخمور، داوای لە حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکان کرد، کە ئاوڕ لە کامپەکە بدەنەوە.
وتی: ئەوەی ئێمە کردوومانە هەنگاوی یەکەمە و تەنیا ئەرکێکی مرۆییە، چونکە دەزگاکە بێ جیاوازیی خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکات و هاوکاری هەموو ئەو کەسانەیە، کە لە هەر پارچەیەکی کوردستان یان لە عێراق پێویستییان پێی هەیە.
ش.ف