دەستبەسەر ٤ شارەوانی باکوری کوردستاندا گیرا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستی بەسەر چوار شارەوانی باکوری کوردستان داگرت و خۆپسەپێنەری لەشوێنی هەڵبژێردراوان دانا.


بەیانی ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دەستی گرت بەسەر شارەوانییەکانی شارۆچکەکانی بەیاس، بسمیل و کاراز-ی شاری ئامەد و شارەوانی ناوچەی ئەردێشی وان.

هاوسەرۆکانی ئەو شارەوانییانە پێشتر لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیر کرابوون، ئەمڕۆش خۆسەپێنەریان لە جێگا دانان.

جێگای ئاماژەیە کە دوێنێ دەوڵەتی تورک هاوکات لەگەڵ دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی ئەو شارەوانییانەدا، سەلجۆک مزراکلی هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەدی دەستگیرکرد، کە پێشتر دەست بەسەر شارەوانییەکەدا گیرابوو.

ش.ف