یەكشەممە, 26 أبر 2020 – 13:11 ڕۆژنیوز ـ سلێمانی
https://youtu.be/TrK77kyUKag”>
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستگێڕەکانی شاری سلێمانی، لەبەردەم قائیمقامییەتی شار گردبوونەوە و دواتر نوێنەریان ناردە قائیمقامییەتی سلێمانی بۆ ئەوەی ڕێگەیان پێبدرێت کار بکەن.
دەستگێڕەکانی شاری سلێمانی بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە ڕێگەیان پێنادرێت بچنە ناو بازاڕ و کاربکەن، لەبەر ئەوە دوو ڕۆژە گردبوونەوە ئەنجام دەدەن، تا ڕێنماییان بۆ دەربکرێت و بچنەوە سەر کارەکانی خۆیان.
سدیق ساڵح نوێنەری دەستگێڕەکانی سلێمانی کە داوای هاوکارەکانی گەیاندە قائیمقام، بە ڕۆژنیوزی وت، بەوان وتراوە تا ٢ی مانگی داهاتوو بۆیان نییە بچنەوە سەر کارەکانیان.
هەر ئەمڕۆ بەشێک لە خاوەنی کافتریاکان لەبەردەم قائیمقامییەتی سلێمانی گردبوونەوە و داوایان کرد، ڕێگە بە کردنەوەی کافتریاکانیان بدرێت، بەڵام ئەوانیش داواکەین ڕەتکرایەوە.
س.ح