دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال دامەزرا

دوای ئەوەی ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموكراتی شەنگال سێیەم كۆنگرەی خۆی بەڕێوەبرد، یەكەم كۆبوونەوەیان لە كۆمەڵگای دوگرێ لە شەنگال ئەنجامدا و دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال دامەزرا.


ئەمڕۆ لە كۆمەڵگای دوگرێ لە شەنگال ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی شەنگال دوای كۆتاییهاتنی سێیەمین كۆنگرەیان، بە بەشداری هەموو ئەندامان یەكەم كۆبوونەوەیان بەڕێوەبرد.
 
كۆبوونەوەكە بە دەقیقەیەك ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان دەستیپێكرد و هەشتەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان پیرۆزكرا، هەروەها بانگ لە جڤاكی ئێزدی كرا كە بەرخۆدانی گەلی ڕۆژئاوا بۆ خۆیان بكەنە نمونەیەك.
 
لە كۆبوونەوەكەدا دەستەی بەڕێوبەری شەنگال دامەزرا، "قاسم خەلەف" و "ڕیحان هجۆ" وەك هاوسەرۆكانی دەستەی بەڕێوبەری شەنگال هەڵبژێردران، هەروەها مراد خەلەف، سەلوا عەلی و فارس حەربۆ وەك ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەری شەنگال هەڵبژێردران. 

نوێنەرانی ڕێكخراو و دامەزراوەكانی سەر بە بەڕێوبەری شەنگال كە لە دەستەی بەڕێوبەری جێیان گرتووە بەو شێوەیە: 

یەبەشە: تیرێژ شەنگالی 

یەژەشە: ژیاندا سەنگالی

ئاسایش: چیا شەنگالی

تەندروستی: حەنان حەجی و عەبدی سلێمان

ڕێكخراوی خانەوادەی شەهیدان: سێڤی مەتۆ و عەبدولكەریم

چاند و هونەر: قەحتان عەلی

یەكێتی گەنجانی ئێزدی و یەكێتی ژنانی گەنجی ئێزدی: شەهاب ڕەشۆ و سارا شەنگالی 

شارەوانی گەل: مراد عەزام

ڕێكخراوی پەروەردەی كۆمەڵگای دیموكراتی ئێزدیخان: ئیدۆ شەكر و ڕیحان حەسەن

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی- تاژێ: خۆخێ شەنگالی

د.ح