هەینی, 22 يون 2018 – 15:17 ڕۆژنیوز – ناوەندى هەواڵەکان
بە گوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى هەواڵى ئانها، ئەمڕۆ سەدان گەنجى باکورى سوریا بەرەو بنارى قەندیل لە باشورى کوردستان بەڕێکەوتوون، بەڵام لەیەن بەرپرسانى هەرێمى کوردستان لە دەروازەى سێمالکا ڕێگرییان لێکراوە و نەیانهێشتووە بێنە ناو باشورى کوردستانەوە.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە گەنجان لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ ئەوەی ڕێگەیەن پێبدرێت بێنە باشوری کوردستانەوە، ئەوان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەگەر هەر ڕێگەیان پێنەدرێت، ئەوا لێدوانێک بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەنەوە.
ک.ک